بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ هەواڵێکت پێ دەڵێت؟
09:27 - 27/02/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 27-2-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
رێگری مەکە لەوەی هاوڕێکانت هاوکاریت بکەن چونکە پێویستت بەهەموو هاوکارییەکە، تەندروستیت بپارێزە و خۆتت خۆشبوێت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەوڵمەدە توڕەبوونی خۆت لە کەسانی دیکەدا بەتاڵ کەیتەوە چونکە با هەمووان رقت لێ هەڵنەگرن، کێشی لەشت دابەزێنە و ئاو زۆر بخۆرەوە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دۆخی دەروونیت بەرەو باشبوون دەچێت و خۆت کۆدەکەیتەوە، پێویستە بەهێز بیت لەئاست هەموو ئەو کێشانەی دێنە رێگات.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەو پارەی بەرامبەر ئەو کەسانە دەیدەیت کە کارت بۆ دەکەن بەکارمەهێنە بۆ شتی خراپ، بەخۆتدا بچۆرەوەو کەسایەتیت دروستبکە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
پلەکەت بەکاردەهێنیت بۆ رەفتار کردنی نەشیاو و قورس و لەگەڵ ئەو کەسانەی لات کار دەکەن خراپ دەبیت و لێیان توڕە دەبیت بێ هیچ مەبەستێک.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
خەرجییەکانت کەمبکەرەوەو گوێ بۆ هەموو کەسێک مەگەرە، چونکە بەمنزیکانە تووشی کێشەیەکی گەورەت دەکەن و بە ئەستەم لێی دەرباز دەبیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی چەند هەڵەیەکەوە کە ئەنجامت داوە هەست بە پەشیمانی دەکەیت و داوای لێبوردن لەهەموو ئەو کەسانە دەکەیت کە بۆیان خراپ بوویت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەمنزیکانە گەشتێک دەکەیت و دەگەڕێیتەوە دۆخی پێشووت، بیر دەکەیتەوە کە بڕیار لەبارەی داهاتووی خۆشەویستەکەت بدەیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەوڵبدە هاوسەنگی نێوان خێزانەکەت رابگرە و جیاوازییان مەکە، خۆشەویستەکەت لێت زویر بووە بەڵام هەست بە پەشیمانی دەکات.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
خاوەنی دوو کەسایەتیت، لای خەڵک خۆت وەک کەسێکی باش دەردەخەیت بەڵام وانیت، لەبەر ئەمە بەمنزیکانە رووە راستەقینەکەت ئاشکرادەبێت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
رۆژێکی ناخۆش بەڕێدەکەیت و بەرپرسەکەت بەبێ هیچ شتێک لێت توڕە دەبێت و تۆش چیتر بڕیار دەدەیت واز لە کارەکەت بێنیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
کەلە رەق مەبە و گوێگر بە بۆ ئەوەی بتوانیت پرۆژە نوێکەت تەواو بکەیت، هێندە شەڕت لەگەڵ خۆشەویستەکەت کردووە بێزاربوویت.