288 کوردستان

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ حه‌وت بڕیاری ده‌ركرد

11:07 - 23/02/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر كۆبوه‌وه‌ و حه‌وت بڕیاری تایبه‌ت به‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌ركرد.

 

خاڵی یه‌كه‌می بڕیاره‌كه‌، جەختکردنەوەیه‌ لەسەر قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستوو بەهەموو شێوەیەک لەتەواوی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکرێت.


بڕیاردراوه‌، هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی لەبازاڕەکان ئەنجامبدرێت بەسەرپەرشتی خودی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.


ده‌قی بڕیاره‌كان:

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣/٢/٢٠٢١ لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر کۆبووینەوەو ئەم بڕیارانەی خوارەوەمان دەرکرد :


1- جەختکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستوو بەهەموو شێوەیەک لەتەواوی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکرێت.

2- هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی لەبازاڕەکان ئەنجام دەدرێت بەسەرپەرشتی خودی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.


3- بڕیار درا بە ڕاگرتن وقەدەغەکردنی پارچەکانی مریشکی هاوردەکراو، لەبڕی ئەمە خاوەنی سەربڕخانەکانی کوردستان راسپێردران کە ئامادەکاری بکەن بۆ پرکردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاو گرتنی خواستی براندە بیانیەکان.


4- بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆیی و بەرهەمی دەواجن و سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوودا هەڵمەتێکی راگەیاندن بۆ ناساندنی ستیکەر وبارکۆدی تایبەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێەبەجێ کردنەوە کەئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ پارێزگاری و ناساندنی بەرهەمی ناوەخۆیی بە کوالێتیەکی بەرز و نرخێکی گونجاو بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.


5- جەنابی وەزیر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی راسپارد لە ناو وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ چارەسەرکردن و بەدواداچوونی هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی هەیە بەپیشەسازی پەلەوەرەوە، بەتایبەتی لە پرۆژەکانی مریشکی گۆشت و کارگەکانی ئالیک و سەربڕخانەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی و ڤێترنەری پارێزگاکان بۆ کاروبارەکان.


6- تاکیدکردنەوە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر نرخی کارەبا بۆ پرۆژە گرنگەکانی پەلەوەری و پرۆژەکانی کشتوکاڵی دوای پشتگیری کردنیان لەلایەن وەزارەت.


7-وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نوسراوێکی فەرمیدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات کە لە پێناوی گرنگی دان و پاڵپشتی کردنی بەرهەمی ناوەخۆی گشتاندن بکات بۆ وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوەخۆ و تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی و کار، کە بەرهەمی کێلگە پەلەوەریەکانی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان بکڕنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن