قهرهیلان: ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا لە گارە لە بەریەک هەڵوەشان
08:52 - 23/02/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
موراد
قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی هێرشهكهی گارە رایدهگهیهنێت:
"ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا، لە راستیدا خواستی گارە بکاتە شوێنی
نواندنێکی سیاسی، بەڵام لێ نەهات". وتیشی: سوپای تورکیا گیری خوارد، گازی
بەکارهێنا، ٤ رۆژ هەوڵیدا بڕواتە ناو کامپەکە، بهڵام ههڵوهشان و رایانكرد.
موراد قەرەیلان فەرماندەی
بڕیارگەى ناوەندیی هێزەکانی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە –
مەهەپە – ئەرگەنەکۆن، کە تووشی قەیران و گێژاو بوون بو "نمایشی سەرکەوتن و
هەڵبژاردنی پێشوەخت" مەترسییان دایە بەرخۆیان و خواستیان گارە داگیربکەن.
قەرەیلان وتی، "لە بەرزترین ئاستدا پلانیان دانا، بەڵام
سەرباری ئەوەى دەیانزانی بەدەرە لە عەقڵ و مەترسیدارە، بەڵام ئەوەیان دایە
بەرخۆیان. ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا. بۆ داگیرکەری هاتبوو، بەڵام نەیتوانی
داگیر بکات، لە بریی ئەوەى دیلەکان رزگار بکات، کوشتنی، بەڵام خۆیشی لە بەریەک
هەڵوەشا".
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی پاراستنی هێزەکانی گەل
(نەپەگە) بەشداری بەرنامەیهكی تایبەتی ستێرک تیڤی كردووه، لە بەرنامەکەدا سەرنجی
خستوهتهسەر هێرشەكهی تورکیا بۆ سەر گارە و ئەنجامەکانی.
قەرەیلان باسی ئەوەیکرد، لەم ٦
ساڵەى رابردوودا لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک شەڕی دژواریان ئەنجامداوە و
سەرباری ئەوەی دەوڵەتی تورک هەموو توانای خۆی بەکارهێناوە، بەڵام نەیتوانی
سەربکەوێت و بە ئامانجەکەى نەگەیشتووە. قەرەیلان وتی، "لەبەر ئەوەیە
قەیرانێکی سیستماتیکیان لێ پەیدا بووە. ئەو رژێمە، کە لە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە
– ئەرگەنەکۆن پێکدێت، لە گێژاوێکی ئابوری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازیدایە.
داهاتویان لە مەترسیدایە. خواستیان سوود لەم هەلومەرجەی زستان وەربگرن و لە دژی
ئێمە دەست بە هەڵمەتێک بکەن و درێژە بە رژێمەکەى خۆیان بدەن.
ئەگەر سەربکەوتنایە هەڵبژاردنی پێشوەختیان ئەنجام دەدا. بۆ ئەوە
دەستیان بە جموجوڵ کرد. لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا لە باکووری کوردستان، لە سەرحەدەوە
بگرە تاوەکو مێردین و دێرسیم لە دژی هێزەکانمان ١٠ ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا. لەو
ئۆپراسیۆنانەدا هیچ ئەنجامێکیان بە دەست نەهێنا. وتی: ئێمە لە هیچ یەک لەو ناوچانە
شەهیدمان نەدا. تەنها لە مێردین ٣ هەڤاڵمان شەهید بوون. هێرشیش بۆ سەر گارە وەک
لایەنی رێکخستن و پلاندانان گەیشتبووە بەرزترین ئاستی ئامادەکاری. دەیانخواست گارە
داگیر بکەن. دەیانخواست لە ستراتیژیترین شوێندا خۆیان جێگیر بکەن. بۆ ئەوەش
خواستیان هەم بە ئێمە و هەم بە هێزەکانی تری نیشان بدەن، کە لە دۆخ و پێگەیەکی
بەهێزدان".
قهرهیلان باسیلهوهكردووه، لە هەمان ئەو ناوچەیەدا دیلیش
هەبوون. لەوەش ئاگادار بوون، ئێمەش دەمانزانی ئەوان لەوە ئاگادارن. دەیانخواست
بچنە سەریان، یان بە کوژراوی یان بە ساخی بیانخەنە دەستی خۆیان و نمایش و شانۆییان
پێوە بکەن. بۆ ئەوەى درێژە بە دەسەڵاتەکەیان بدەن، خواستیان نمایشێکی سیاسیی لەو
جۆرە ئەنجام بدەن.
جهختیكردهوه، هەر چەند لە بەرزترین ئاستدا ئامادەکارییان بۆ کردبوو، بەڵام
ئۆپراسیۆنێکی عاقڵانە نەبوو. هیچ لۆژیکێکی تیادا نەبوو، بەڵام مەترسییان دایە
بەرخۆیان. ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا. بە تەواوی دۆڕا. بۆ داگیرکردن
هاتبوون، بەڵام نەیانتوانی. دەیانوت بۆ رزگارکردنی دیلەکان هاتوون، بەڵام
نەیانتوانی ئەوانیش رزگار بکەن و بۆ خۆیان لەبەر یەک هەڵوەشان.
بهوتهی قهرهیلان، سوپای
تورکیا گیری خواردو هەر کە زانییان گیریانخواردووە، رێگای نامرۆڤانە و
نامەردانەیان گرتەبەر. گازیان بەکارهێنا و بە ترسنۆکانە شەڕیانکرد. پەنایان بردە
بەر شێواز و رێگا چەپەڵەکان و ٤ رۆژ هەوڵیاندا بچنە ناو کامپەکە.
کاتێک زانییان گەمارۆدراون و هێزەکانمان ئەوانیان گەمارۆداوە و لە
بەریەک هەڵیاندەوەشێنن، کاتێک بەوەیان زانی، گازیان بەکارهێنا و بە خێرایی
رایانکرد.
قەرەیلان سەرنجی خستەسەر شێوازی
هێرش و رێچکەى ئەو شەڕە و رایگەیاند، ئەستەمە و هەرگیز بەو شێواز و رێگایە دیلەکان
بە ساخی زرگاریان نەدەبوو و وتی، "دوای دەیان بۆردومان، شەڕ کرا و
تێکشکێندران. لە دوایدا گازیان بەکارهێنا. هیچ کارێکیان ئەنجام نەدا بۆ ئەوەى ئەو
کەسانە بە ساخی بمێنننەوە، بە پێچەوانەوە هەموو جۆرە چەکێکیکان بەکارهێنا. بۆ ئەوە
نەهاتبوون ئەوان بە ساخی لەگەڵ خۆیان ببنەوە. ئەوانیان کردە قوربانی بۆ دەسەڵاتی
خۆیان.
وتیشی: تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆ ئێمە سەدان سەربازی دەوڵەتی تورکمان
دیلکردووە، لە هیچ کات و سەردەمێکدا دیلمان نەکوشتوە. هەموو جارێکیش دیلەکانمان بە
شێوازێک لە شێوازەکان رادەستی بنەماڵەکانیان کردووەتەوە. لە کاتی خۆیدا ناوبژیوانان
دەهاتن و دەڕۆیشتن، بەڵام بۆ ئەم دیلانە هیچ کەس نەهات ناوبژیوانی بکات، چونکە
رژێمی ئاکپە – مەهەپە رێگایان بەکەس نەدەدا ناوبژیوانی بکات. کۆمەڵەى مافی مرۆڤ
(ئیهەدە) و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی داوایانکردبوو، کە ناوبژیوانی بکەن بۆ
وەرگرتنەوەى دیلەکان، بەڵام دەوڵەتی تورک رێگای پینەدان.
قهرهیلان باسیلهوهشكردووه
ئهوان پابهندن بە یاسا نێونەتەوەیەکانی بواری جەنگەوە. بۆ پاراستنی ئەو دیلانە
فیداکاریی زۆر گەورە کرا، ئێمە کراوەین، با شاند و لیژنەیەکی نێونەتەوەیی و
سەربەخۆ بێن بۆ ناوچەکەمان. تەرمی هەڤاڵە شەهیدەکانمان هەیە، دەتوانن نمونەیان
لێوەربگرن. دەتوانن لە کامپەکەدا لێکۆڵینەوە بکەن. ئێمە ئەو لیژنە و شاندە
بانگهێشت دەکەین، کە بێن و لێکۆڵینەوە بکەن بۆ ئەوەى فاشیزمی دەوڵەتی تورک ببینن.