1694 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت لەبارەی خۆشەویستەکەتەوە چیت بۆ ئاشکرادەکات؟

09:03 - 23/02/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 23-2-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەوەندەی گرنگی بە جوانی رواڵەت دەدەیت گرنگی بە جوانی ناخیشت بدە بۆ ئەوەی لەناو کۆمەڵگادا خۆشەویست بیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
هەست بەبێزاریی دەکەیت و بەدوای کاردا دەگەڕێیت، بورجەکەت پێت دەڵێت پێویستە چاوەڕوان بیت چونکە بە ئامانجت هەر دەگەیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەمڕۆ گەشتێکی دوور دەکەیت بۆ بینینی خۆشەویستەکەت و دیارییەکی پێ دەدەیت و دڵخۆش دەبن، خەرجییەکانت کەمبکەرەوە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
 توڕەبوونەکانت و وتنی وشەی نەشیاو دەبێتەهۆی ئەوەی خۆشەویستەکەت بڕیار بدات بە تەواوی لێت دوور بکەوێتەوەو زویر بێت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
پێویستە زیاتر متمانە بەخۆت بکەیت و مەهێڵە هیچ کەسێک رێگریت لێبکات یاخود لەکەدارت بکات، پلان بۆ داهاتووت دابنێ.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بورجەکەت پێت دەڵێت کە ئەزموونێکی دیکەی کارکردن تاقیبکەرەوەو تواناکانتی تێدا بخەرە گەڕ ئەو کات دەبینیت پلە وەردەگریت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کاتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەبێتە دەمەقاڵێت دەبێت کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکەیت ئەگەر نا زۆر سەرزەنشت دەکرێیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
دڵی کەسێکی زۆر نزیکت زویر دەکەیت لەسەر شتێک کە گرنگ نییە، هەوڵبدە ئاشتی بکەرەوە ئەگەر نا بۆ هەتا هەتایە لەدەستی دەدەیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
خۆشەویستەکەت لە رووی بیرکردنەوەوە زۆر جیاواز و تایبەتە هەمیشە گوێ لە رێنماییەکانی بگرە چونکە کەسایەتیت گەورە دەکات.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لە ئەمڕۆوە هەستت بەرامبەر هاوڕێیەکت دەگۆڕێت و دڵنیادەبیتەوە کە خۆشت دەوێت و بڕیار دەدەیت لەکاتێکی گونجاودا پێی بڵێیت.

 سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کێشەیەکی گەورەی خێزانی رووتێدەکات بەڵام بەزووی چارەسەری دەکەیت و بەمنزیکانەش گەشتێکی چەند رۆژی ئەنجامدەدەیت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بەهۆی ئەوەی کەسێکی زیرەکیت پلان دادەنێیت بۆ ئەوەی کەسە نزیکەکانت فێری شتی باش بکەیت، بەمەش خەڵات وەردەگریت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن