هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر؛ دوو رۆژی تر ڤاكسینه‌كه ده‌گات
09:58 - 20/02/2021
"زه‌مه‌ن"
ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد؛ كه سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشکى
هەرێمیشى تێدایە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق بە كه‌ناڵی ئهلعیراقیهی
راگەیاند، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه ١٨ ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق
و پشکی هەرێمیشی تێدایە.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه كه پشکی هەرێم و سەرجەم پارێزگاکان بەپێی ژمارەی دانیشتوان دیاریکراوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڤاکسینەکانی (فایزەر، ئەسترازینکا، سینۆفارم) كڕیوه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستیه‌وه به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت به هاوڵاتیان و ئەو کەسانەی له‌سه‌ره‌تاوه
ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن بریتین له:
* کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی.
* هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ.
* ئه‌وكه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه.
* ئەو کەسانەن تەمەنیان لەسەروو ٥٠ ساڵەوهیه.