سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی زهنگی مهترسیداری لێدا
07:21 - 18/02/2021
زهمهن_سلێمانی
سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگهیاند،
بهرزبوونهوهی ژمارهی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، زهنگێكی مهترسیداره.
د. هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی
كۆرۆنا له سلێمانی رایگهیاند، " زیاد بوونی ڕێژەی توش بوون بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا بەپێی ئەو داتایانەی کە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویدەکاتەوە زەنگێکی
مەترسیدارە."
ئاماژەی بەوەشکرد، " بە نموونە ژمارەی توش بوون
لە عێراق لە یەکی شوباتدا 984 تووشبوو بووە، بەڵام لە 18ی شوباتدا ژمارەی
توشبوون بەرزبووەتەوە بۆ 3896 تووش بوون، ئەوەش مانەی ئەوەیە لەماوەی ئەو 18
ڕۆژەدا ژمارەی توشبووانی ڕۆژانە بە ڤایرۆسەکە 296% زیادیکردووە."
هێرش حهیدهر جهختدهكاتهوه كه بۆ رێگهگرتن له
زیاتر بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسهكه، "پێویستە هاوڵاتیان پانەندی ڕێنماییەکان
بن."