5003 ئابوری

دارایی لێبڕینی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

03:47 - 05/02/2021

زه‌مه‌ن_به‌غدا

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بڕیاریدا به‌ هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشینان لە یاسای بودجەی 2021ـدا.

 

هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لیژنەیەکه‌یان دەنگیان لەسەر ژمارەیەک بڕگەی نێو پڕۆژە یاسای بودجە داوە، لەوانەش کەمکردنەوەی بودجەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەرێژەی (20٪) و کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە لە (47٪)ەوە بۆ (19٪)، واتە لە (76) ترلیۆن دینارەوە بۆ (25) ترلیۆن دینار.

 

ده‌شڵێت، هەروەها لیژنەی دارایی بڕگەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەڵوەشاندەوە و هەروەها (199) ملیۆن دۆلاریشی تەرخانکردوە بۆ دروستکردنی هەزار قوتابخانە لەتەواوی عێراق.

هه‌یسه‌م جبوری باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە پارەی گەشەپێدانی پارێزگاکان لە دو ترلیۆن دینارەوە بۆ چوار ترلیۆن دینار زیاد کراوە و هاوكات بڕی پارەی پترۆ دۆلاریش زیاد کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن