دۆلار به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
02:22 - 29/01/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر
نیه و به‌پێی كات گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 100 دۆلار بە 145
هەزار و 100 دینار مامەڵەى پێوه‌كرا.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه بازاڕی دراو كرایه‌وه نرخی
100 دۆلار به 145 هه‌زار و 500 دینار بوو، پاشنیوه‌ڕۆ، نرخی 100 دۆلار بۆ 145 هه‌زار
و 100 دینار دابه‌زی.
رۆژی ( 19ی کانوونی یەکەمی 2020)، بانکى ناوەندى عێراق نرخى
فرۆشتنى 100 دۆلارى بە هاوڵاتیان بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا
لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.