1194 کوردستان

بەغدا داواى زانیارى لە هەرێم دەکات بۆ ئەوەى پارە بنێرێت

01:01 - 27/01/2021

زەمەن_بەغدا


ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتى بازرگانى داواى لە پارێزگاکانى هەرێم کردووە کۆتا زانیارییان بۆ بنێرن لەبارەى پارەى گەنمى جوتیارانەوە بۆ ئەوەى پارەکە رەوانە هەرێم بکەن. 


موسەنا ئەمین ئەندامى پەرلەمانى عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، وەزیری بازرگانی بەڵێنی داوە کە لە کۆی پارەى تایبەت بە گەنمى جوتیاران بۆ ساڵانى (2014-2015-2016) کە پێنج سەد و حەفتا و شەش ملیار و هەشت سەد و هەشتا و پێنج ملیۆن دینارە، لەم رۆژانەدا دوو سەد و بیست و هەشت ملیار و هەشت سەد و نەوەت و دوو ملیۆن دینار خەرج بکات. 

دەشڵێت، وەزارەتى بازرگانى نوسراوێکى ئاڕاستەى پارێزگاکانی هەرێم کردووە کۆتا زانیاریان بۆ بنێرن بۆ ئەوەى پارەکە خەرج بکەن. 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن