811 جیهان

پەیامێك لە سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەنداوە بە زمانی كوردیی بۆ رەوەندی كوردی

11:44 - 23/01/2021

زەمەن_جیهانی


سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی، داوا لەرەوەندی کوردی دانیشتوانی وڵاتەكەی دەکات خۆپارێزیی بکەن و لەکاتی بەردەستبونی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.


نیکۆلا ستۆرجن وەزیری یەکەمی حکومەتی سکۆتلەندا، لە پەیامێکدا کە بەزمانی کوردی بڵاوی کردوەتەوە، داوا لە کوردانی دانیشتوی وڵاتەکەی دەکات، هەرکاتێک ڤاکسینی کۆرۆنا پێشکەشکرا، لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانەکانیان بچن وەریبگرن و تا ئەوکاتەش خۆپارێزیی بکەن.


لە نامەکەدا، ستۆرجن نوسیویەتی: هەرگیز ناتوانم بە تەواوەتی سوپاسی خۆتان و خێزان و ئازیزانتان بکەن بەرامبەر ئەو قوربانییەی تائێستا داوتانە لە هاوکاریکردنی سکۆتلەکەندا لەکاتی ئەم پەتا جیهانییەدا، دەزانم سەختە بەڵام هاویشتنی ئەم هەنگاوە قورسە، تا ئەوکاتەی ڤاکسینەکە بە ئاستێکی فراوانتر بەردەست دەبێت کە چەکی سەرەکیی ئێمە دژی ڤایرۆسەکە بۆ پاراستنی ژیانی خۆمان، کارو کەسابەتمان خۆپارێزییە.


لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتوە، لەسەرەتای پڕۆگرامی کوتانەکە، ئەوانەی لە خانەکانی پیرانن (دانیشتوان و ستاف) کارمەندانی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆش هەیە، ئەو کەسانەی (80) ساڵ بەرەو سەرەوەن لە پێشینەن بۆ کوتان، بۆ ئەوەی دڵنیابیین لەوەی ئەو کەسانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە یەکەم کەسن کە دەکوترێن، کوتانی گروپەکانی دیکە کاتێک کە بڕی پێویست ڤاکسین بەردەستبێت.


لە کۆتایی پەیامەکەدا، نیکۆلا ستۆرجن داوای لە رەوەندی کوردی کردوە هەرکات ڤاکسینەکە پێشکەشکرا وەریبگرن، ئەمە باشترین پارێزبەندییە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یارمەتی پاراستنی خۆت و خێزانەکەت دەدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن