ئهردۆغان لە بارەى شەنگالەوە؛ شەوێک لەناکاو دێین
06:46 - 22/01/2021
زەمەن ــ تورکیا
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوابەدوای نوێژی هەینی، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانى لەسەر ئۆپراسیۆن لە خاکى عێرق دا دایەوە.
دەربارەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار بۆ عێراق و ئەو لێدوانەی کە گوتبووی "ئەگەر عێراق داوای یارمەتیمان لێبکات ئامادەین یارمەتی بدەین"، پرسیاری ئەوە لە ئەردۆغان کرا کە ئایا ئەم لێدوانە بە مانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دێت؟
لە وەڵامدا سەرکۆماری تورکیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەم لە ئێستا و هەم لە رابردوودا ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و وتی: "من هەمیشە گوتەیەکم هەیە کە دەڵێم 'شەوێک لەناکاو دێین' هەموو بابەتەکەش هەر ئەمەیە".