1748 کوردستان

كه‌شناسی واده‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌م شه‌پۆلی سه‌رمایه‌ی راگه‌یاند

12:21 - 22/01/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەم شەپۆلی سەرمایەی پارێزگاکەی گرتوه‌ته‌وه‌،  تا رۆژەکانی سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.


ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی به‌ "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، دابه‌زینی پلەكانیی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی و رۆژی شەممە و چەند رۆژێکی سەرەتای هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت، بەڵام لە رۆژانی دواتردا پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە ده‌كه‌ن.

وتیشی، ئەمڕۆ پلەی گەرما پلەیەک ژێر سفر بووە لە سلێمانی و ئەگەری بەفربارین نەماوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کەشوهەوا ئاسایی ئەبێتەوە.

ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ و له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ باری.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن