وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
03:47 - 21/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌وڵیر
وەزارەتی دارایی و
ئابووریی هه‌رێم، گرێبەستی فەرمانبەرانی شارەوانی بۆ ساڵی 2021 نوێ کردەوە.
به
گوێره‌ی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم كه واژۆی ئاوات
شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره بڕیار دراوه بە نوێکردنەوەی گرێبەستی 717
کارمەندی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر.
هاوكات
له نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌كراوه، هاوشێوەی
ساڵەکانی ڕابردوو، نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت،
واتە لە 1/1/2021ەوە تاوه‌كوو 31/12/2021 دەبێت، مەرجی نوێكرنەوەی
گرێبەستەكانیشیان ئەوەیە کە هیچ مووچەی دیكه‌یان نەبێت و لە دەوامكردنیش بەردەوام
بن.