بۆچی توبا بووە جێگرەوەی ناسڵیهان؟
01:09 - 21/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە ئەکتەری تورکی توبا بویوکستون دەبێتە جێگرەوەی ناسڵیهان ئەتاگوڵ بۆ تەواوکردنی درامای "کچی باڵیۆز".
بەهۆی نەخۆشکەوتنی ناسڵیهان ئەتاگوڵەوە، توبا بویوکستون دەبێتە جێگرەوەی بۆ تەواوکردنی درامای "کچی باڵیۆز" کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانیش پەخشدەکرێت.
توبا لە ساڵی 1982 لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا لەدایک بوە، ساڵی 2011 هاوسەرگیری لەگەڵ "ئۆنور سایلاک" کرد و دوای 6 ساڵ جیابونەوە، خاوەنی دو کچی دوانەیە، لەدوای ئەوەشەوە دووجار خۆشەویستی کردووە.