رابه‌رانی شیعری نوێ و پێشڕه‌وی سه‌رده‌م-ئا‌مریكا
06:48 - 18/01/2021
مەتەڵ
جێڕیكۆ بڕوان*
له ئینگلیزیه‌وه: گۆران مه‌ریوانی
ئێمه لاشه‌ی ئه‌و، ئێمت تیڵ*، ناناسینه‌وه.
نه نێوی ئه‌م كوڕه ده‌زانین،
نه ده‌شزانین سه‌دای گریان و فوغانی دایكی
چۆن بووه.
ئێمه هه‌رگیز گوێمان له ناڵه و گریانی
دایكێك نه‌بووه.
ئێمه به مێژووی خودی خۆمان له نێو ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه‌دا نائاشناین.
ئێمه مێژووی خودی خۆشمان له‌سه‌ر ئه‌م
گه‌ردونه نازانین،
چوون ئێمه پێویستمان نه‌بووه تا بزانین
ئه‌وه‌ی بڕوامان پێیه‌تی خاوهنیشین.
به بڕوای خۆمان ئێمه خاوه‌نی جه‌سته‌ی
ئێوه‌ین.
به‌ڵام فرمێسكه‌كانی ئێوه به‌كارمان نایه‌ن.
ئه‌و جه‌ستانه له‌ناوده‌به‌ین
به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانیان به‌رگری ده‌كه‌ن.
ئه‌و نه‌خشانه‌ش بهكاردێنین كه خۆمان
نه‌مان كێشاون.
ئێمه ده‌ریایه‌ك ده‌بینین و لێیدهپهڕێینهوه.
مانگێك ده‌بینین و له‌سه‌ری ده‌نیشینه‌وه.
وڵاتانێكمان خۆشده‌وێن گه‌ر بتوانین داگیریانكهین
ششششش،
ئه‌و وشه‌یه‌ش ناتوانین له زارمان نێین.
لاوانه‌وه‌ی دایكێك چۆنه؟
به موسیك نا ئاشناین تا نهیفرۆشین.
ئه‌وه‌ی بۆ كڕین ده‌ست نه‌دات ده‌یفرۆشین.
بێده‌نگی ده‌كڕین.
رێمانبدهن با كۆمه‌كتان-كه‌ین.
نرخی هه‌ناسه را‌گرتن له‌ژێر ئاوه‌وه چه‌نده؟
چاوه‌ڕێكه. چاوه‌ڕێكه. ئێمه چین؟ چی؟
چی؟ ئاخر هه‌ی نه‌فره‌ت لێتدا ئێمه چین؟
جێڕیكۆ بڕوان:
* 1976-.......، ئا‌مریكا، پڕۆفیسۆر له
زمانی ئینگلیزی‌دا. نووسه‌ر و شاعیر، خاونی سێ دیوانه: به یارمه‌تیت، 2008، وه‌سێتنامه‌ی
نوێ 2014، كۆی-به‌رهه‌مه‌كانی، نه‌ڕێت 2019، كه ئه‌م شیعره‌ی لێوه وه‌رگیراوه. یه‌كێكه
له رابه‌رانی شیعری نوێی جیهان. پڕۆفیسۆره له زانكۆی: هۆستن، سان-دیاگۆ، ئێمری
.... به‌رهه‌می له مێدیا گه‌وره‌كانی وه‌ك: زی نه‌یشن، نیو ئینگلاند رێڤیۆ، زی نیو
رێپهپلیك، ئۆكسفۆرد ئامهریكان و زی نیۆڕكهر بڵاوده‌كاته‌وه. تا ئێستا حه‌وت خه‌ڵاتی
گه‌وره كراوه، له‌وانه: پۆڵیتزه‌ر بۆ شیعر 2020، خه‌ڵاتی ئامێریكان بوك 2009، خه‌ڵاتی
ئینستیتوتی خوێندنی باڵا له‌لایه‌ن زانكۆی هاڤهرد و....تاد.
* ئێمت تیڵ، 1941-1955، منداڵێكی 14 ساڵانی
ئافرۆ-ئامریكی به گه‌له‌كۆمه‌كێی ده‌سته‌یه‌ك ره‌گه‌زپه‌رست ده‌كوژرێ. گهلهكۆمهككاران
سزانادرێن چوون گه‌واهی درۆ ده‌ده‌ن. دادگا قه‌بوڵی گه‌واهیان بێچه‌ند و چوون ده‌كات.
ساڵانێ دواتر دان به درۆی خۆیان ڕا ده‌نێن. یه‌كێكه له سیمبۆلی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی
ئافرۆ-ئامریكیهكانه. له‌وباره‌یه‌وه به‌رهه‌م زۆره.