2584 کوردستان

وادەى شەپۆلێکى بارانى بە لێزمە راگەیەنرا

04:51 - 18/01/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان

کەشناسێکى دیارى عێراقى ئاشکرایکرد، شەپۆلێکى بارانى بەلێزمە هەرێمى کوردستان و چەند پارێزگایەکى عێراق دەگرێتەوە.


سادق عەتیە، کەشناسى دیارى عێراقى رایگەیاند، لە ئێوارەى ئەمڕۆوە کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین روو لەناوچەکە دەکات و بارانى بە لێزمە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و کەرکوک و دیالە و نەینەوا و سەڵاحەدین دەبارێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ناوچە شاخاوییەکانى هەرێمى کوردستان بەفر دەبارێت.

هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکى بەفر و باران و سەرما هەرێم دەگرێتەوە و كاریگه‌ی شه‌پۆله‌كه‌ش تا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن