15 ملیۆن كهس له سیستهمی بایۆمهتری تۆماركراون
01:07 - 17/01/2021
زهمهن_عێراق
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: زیاتر له ٢٥
ملیۆن کەس لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە، مافی دەنگدانیان ههیه و 15 ملیۆنیان ناوی
خۆیان تۆماركردووه.
جومانە غەلای،
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانییدا وتی: ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ کەس لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مافی دەنگدانیان لەو ژمارەیەش تا ئێستا ١٥ ملیۆن
دەنگدەر لە سیستەمی بایۆمەتری خۆیان تۆمارکردووە.
وتیشی: تا ئێستا ١٣ ملیۆن کارتی بایۆمەتری تایبەت بە دەنگدانمان، دابەشکردووە"
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ناوی ٥٢ باڵیۆزخانەی عەرەبی و بیانی لەگەڵ ناوی
١٩ رێکخراوی نێودەوڵەتی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کردووە
بۆ ئەوەی چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.
جومانە غەلای باسی لەوەشکرد کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، کۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی لە دوا پێشھاتەکانی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی
نەینەوا، ئەنبار، ھەولێر، دھۆک و سلێمانی ئاگادارکردووەتهوه.
بڕیارە
هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی
عێراق لە شەشی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.
ئەگەرچی باس
لە دواخستنی ئەنجامدانی پرۆسەکە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم پرسە بە فەرمی
رانەگەیاندراوە و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەیی خۆی نیشانداوە
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی کە دیارییکراوە.