كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران ده‌بارێت
11:47 - 17/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی باران بارین ده‌كات له‌مڕۆ و سبه‌یدا.
كه‌شناسی هه‌رێم له باره‌ی كه‌شوهه‌وای
پارێزگای هه‌ولێره‌وه، پێشبینی كردووه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور
ده‌بێت له دوانیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی باران
بارین له كاته‌كانی ئێواره له سه‌نته‌ری پارێزگا و له ناوچه شاخاویه‌كان له
كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ له شه‌ودا ئاستی باران زیاتر ده‌بێت.
له سلێمانیش ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری
ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ باران بارین له هه‌ندێ كات له ئێواره‌دا ئاسمان بۆ هه‌وری
ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئاستی باران زیاتر ده‌بێت.
له پارێزگای كه‌ركوك، ئاسمان نیمچه هه‌ور
ده‌بێت له دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ كه‌مێك باران له هه‌ندێ
ناوچه له كاته‌كانی ئێواره‌دا.
له پارێزگای دهۆك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت
له دوانیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی باران بارین له
كاته‌كانی ئێواره له سه‌نته‌ری پارێزگا و له ناوچه شاخاویه‌كان له كاته‌كانی
دوای نیوه‌ڕۆ له شه‌ودا ئاستی باران زیاتر ده‌بێت.


