بهرخێكی شهش پێ بووهته جێی سهرنج
10:53 - 17/01/2021
زهمهن_باكوری كوردستان
لە شارۆچکەی چناری سەربە پارێزگای ئامهدی
باكوری كوردستان، بهرخێك کە شەش پێ ھەیە، ئەو کەسانە تووشی سەرسووڕمان دەکات کە
دەیبینن.
لە گەڕەکی دوزۆڤا لە شارۆچکەکە،
یەکێک لە مەڕەکانی ئاژەڵدار مەقسود بوڵوت، لەکاتی زاینیدا، بهرخێكی شەش پێی بووە.
ھەرکەسێک بهرخه شەش قاچەکە دەبینێت
تووشی سەرسووڕمان دەبێت و بووەتە جێگەی بایەخی دانیشتوانی گەڕەکەکە.
مەقسود بوڵوت، دهڵێت: بهرخهكه
نزیکەی ٢٠ رۆژ بەرلە ئێستا بەشێوەیەکی تەندروست لەدایک بووە و کە بینیویانە شەش پێی
ھەیە زۆر بەلایانەوە سەیر بووە.
بوڵوت تیشکی خستەسەر ئەوەی باوک و
باپیریشی ئاژەڵدار بوون، بەڵام یەکەمجارە تووشی حاڵەتێکی لەوشێوەیە دەبن و وتی:
"پێشتر حاڵەتی لەمشێوەیەمان نەبینیوە. لە باوک و باپیرمم پرسی، ئەوانیش بهرخی
شەش پێیان نەدیوە. لەکاتی لەدایکبووندا بەپێچەوانەوە لەدایکبوو، بەڵام تەندروستیی
باشە و شیر دەخوات. لەگەڵ مەڕەکانی دیکە یاریی و رادەکەن. تەنھا جیاوازیی ئەوەیە
کە شەش قاچی ھەیە".