557 کوردستان

ئامارى دڵخۆشکەر لە بارەى کۆرۆناوە

01:29 - 16/01/2021

زەمەن ــ هەرێمى کوردستان

 

وەزارەتى تەندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆناى بڵاوکردەوە، بەپێى ئامارەکە 43 حاڵەتى نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لە بەرامبەردا 977 توشبو چاکبونەتەوە.

 

بەپێی ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆنا کە وەزارەتى تەندروستى بڵاویکردووەتەوە، سێ هەزار , 134 پشکنینى نوێى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە، لەو 24 کاتژمێرەدا 43 کەس توشی کۆرۆنا بوون.

 

هەربەپێى ئامارەکە، 977 توشبوى کۆرۆنا چاکبونەتەوە و دوو توشبویش گیانیان لەدەستداوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن