هه‌ڵویستی سیاسیی نووسه‌ر یان ده‌قه‌کانیان کامیان بە نەمری دەمێنێتەوە؟
11:35 - 15/01/2021
پشکۆ نەجمەدین
فه‌یله‌سووفان، ڕۆشنبیران و نووسه‌ران له په‌یدابوونی مێژووی ئیدۆلۆگییه‌وه و تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆیش، قوربانیانی نه‌فه‌رتی ئیدۆلۆگین.
له ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا، له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایین و عه‌لمانیخوازانیشدا، نموونه‌کانی به‌رنه‌فره‌تکه‌وتنی ئیدۆلۆگی، له ئه‌ژمار نایه‌ن و ئێجگار زۆرن!
سه‌ختگیره ئیدۆلۆگیسته‌کان، پرۆسه‌ی داهێنانی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران، ته‌نها له هه‌ڵویسته ئیدۆلۆگی و سیاسییه‌کانیاندا ده‌بینن، ئه‌گه‌ر ئه‌دیبێک له هه‌ڵویستێکی سیاسی‌دا، له دیدی ئه‌وانه‌وه نه‌یپێکا و بۆچوونه‌که‌ی سه‌رچیغ چوو، ئیدی به‌ر نه‌فره‌تی چه‌پ یان ڕاست ده‌که‌وێت، ئیدی ده‌بێته "سفر"، چونکه له دید و ئیده‌ی ئه‌وانه‌وه، له ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداریی وەڵاتی نه‌ڕوانیوه!
ماریۆ بێرگاس یۆسا، گه‌وره ڕۆماننووسی نۆبڵوه‌رگر، پێش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که، به چه‌ند ساڵ و له سۆنگه‌ی پشتکردنه به‌ره‌ی چه‌پ و پێناسه‌کردنی "فیدڵ کاسترۆ" وه‌کو دیکتاتۆر، وه‌به‌ر نه‌فره‌تی به‌ره‌ی چه‌پ و چه‌پخوازانی ئه‌وروپا و لاتین ئه‌مه‌ریکا که‌وت.
یۆسا، سه‌نگه‌ری هه‌ڵویسته سیاسییه‌کانی ده‌گۆڕێت و نووسه‌ره چه‌په‌کانی ئه‌وروپا گومان له‌سه‌ر توانای داهێنانی "یۆسا" وه‌کو نووسه‌رێکی گه‌وره، داده‌نێن. ڕافائیل ئه‌لبرتی، شاعیری گه‌وره‌ی ئه‌سپانیا، چوون خۆی کۆمۆنیست بوو، ده‌بێژێ(با ببینین! با بزانین یۆسا ده‌کارێت وه‌کو پێشتر و به گه‌وه‌ره‌یی ڕۆمانه‌کانی پێشووی، ڕۆمانێکی دیکه بنووسێت!)*... یۆسا ئه‌و کاره‌ی به زیاده‌وه کرد. یۆسا به نووسینی ڕۆمانی "حیکایه‌تخوانی چیرۆکه‌کان" زۆرینه‌ی چه‌په‌کانی تووشی شۆککردن و ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئیدۆلۆگی و سیاسه‌ت نه ده‌توانن نووسه‌ری داهێنه‌ر بخولقێنن و نه ده‌شتوانن به‌هره و توانستی داهێنان له گه‌وره داهێنه‌رێک زه‌وت بکه‌ن! ساتێ یۆسا خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت، ئیدی چه‌په‌کانیش نه‌فره‌تی ئیدۆلۆگییان کاڵ کرده‌وه!
نه‌جیب مه‌حفووز، شاڕۆماننووسانی عەره‌ب، ساتێ له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشوودا، لایه‌نگریی له هه‌ڵویستی "سادات" له‌مه‌ڕ پرۆسه‌ی ئاشتیی "کامپ دێڤید"ی نێوان ئیسرائیل و عاره‌بان کرد، نه‌ک هه‌ر به‌ر نه‌فره‌تی ئیدۆلۆگیی ناسیۆنالیسته‌کان، ئیسلامیسته‌کان و چه‌په‌کانیش که‌وت، بگره وه‌کو ناپاک و تاوانباری گه‌وره نێودێر کرا! ساتێ مه‌حفووز خه‌ڵاتی نۆبڵی پێده‌به‌خشرێت، ئیدی گێڕی هه‌ڵویسته‌کان له ئاست ئه‌م داهێنه‌ره ده‌گۆڕدرێن و مه‌حفووز ده‌بێته لووتکه‌ی شانازیی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی عه‌ره‌بی.. ئه‌مه‌ش جۆرێکه له شیزۆفرینیای عه‌ره‌بی له دنیای ئیدۆلۆگیدا!
ئێستا، ئیدی ده‌بێ ئه‌وه ڕۆشنبێت که ئه‌وی له ئه‌نباری ڕۆشنبیریی میلله‌تاندا به زیندوویی ده‌نمێنێته‌وه، هه‌ڵویستی سیاسیی نووسه‌ر و ڕۆشنبیره‌کانیان نین، به‌ڵکه شاکار و ده‌قه داهێنراوه‌کانیانن.