هەفتەی داهاتوو پارەی جوتیارانی هەرێم دەدرێت
06:45 - 14/01/2021
زهمهن_بهغدا
بڕیاره ههفتهی داهاتوو، پارهی نیوەی مافی
جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014و 2015و 2016 بدرێت.
موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوای
كوردستانی رایگهیاند، دوای ئەوەی دوو ڕۆژ بەرلە ئێستا لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانی هیوا
لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق ، داوایانكردووه، کە سەرۆک کۆمار ڕۆڵی هەبێت لە پرسی
مافی جوتیاران.
وتیشی، ئەمڕۆ بە ئامادهبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری
بازرگانی عێراق و دکتۆر موسەننا و دکتۆر غالب نوێنەرانی هاوپەیمانییەکە، وەزیری
بازرگانی بەڵێنیدا لەهەفتەی داهاتودا نیوەی مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەساڵانی
2014و 2015و 2016 بدرێت و نیوەکەیتریش بەزوترین کات چارەسەر بکرێت.