حكومه‌تی هه‌رێم دوو بڕیاری ده‌ركرد
02:09 - 14/01/2021
زه‌مه‌ن_ هه‌ولێر
عه‌لی حه‌مه
ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی
دوو بڕیاریان له‌باره‌ی دۆسیەی ھێنانی
شیش بەناوی وەبەرھێنان و فرۆشتنەوەی لە بازاڕ‌و نەدانی گومرگ ده‌ركردووه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت، دوای
ئەوەی دوێنێ دۆسیەی ھێنانی شیشمان بەناوی وەبەرھێنان و فرۆشتنەوەی لە بازاڕ‌و
نەدانی ٤ملیۆن و ٧٠٠ دۆلار، گومرگ بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران
و وەزارەتی دارایی ڕاگیرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاره‌كه‌ی
ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دوو
خاڵن كه بریتیین له:
یەک: ڕاگرتنی لێ‌خۆش بوونی گومرگی بۆ
شیش و چیمەنتۆو ئینگلاین کە بۆ ئەو کۆمپانیا کراوە.
دوو: گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ
وەرگرتنی باج لەو کۆمپانیا.
شه‌وی رابردوو، عه‌لی
حه‌مه ساڵح ئاشكرایكرد، بەناوی پرۆژەی وەبەرھێنانەوە ٤٧ ھەزار تەن شیش
و ٧٢ ھەزار تەن چیمەنتۆ و ٥ ھەزراو ٧٨٠ تەن ئینلاین کراوە.( بەیاسا چیمەنتۆ نابێت
ببەخشرێت) تەنیا گومرگی ئەم وەجبە لە شیش موافەقەی بۆ کراوە نەیدات ٤ ملیۆن و ٧٠٠
ھەزار دۆلارە.