كه‌شناسی هه‌رێم: له‌م كاته‌دا بارینی به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كات
12:12 - 14/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شنای هه‌رێم
رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و بارینی باران و به‌فر ده‌ستپێده‌كات
و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی
بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م
پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، به‌فریش له‌سه‌ر لووتكه‌ى شاخه
به‌رزه‌كان ده‌بارێت، پله‌ى گه‌رماش داده‌به‌زێت.
به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی
هه‌رێم، سبەی هه‌ینى ئاسمان له كاته‌كانى به‌یانیدا نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو
ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ئه‌گه‌رى
به‌فربارین هه‌یه، له‌دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.