ئیڤانا لەبارەی دەنگۆی بوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دەربازدا، چی دەڵێت؟
01:26 - 13/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە مەیکئەپ ئاڕتیست ئیڤانا ئاشکرای دەکات کە هیچ پەیوەندییەکی خۆشەویستی لەگەڵ پێشکەشکار دەرباز یونسدا نییە و تەنها هاوڕێن.
لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی بوونی پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوان خانمە مەیکئەپ ئاڕتیست ئیڤانا و پێشکەشکار دەرباز یونس، ئیڤانا لە چاوپێکەوتنێکدا کە بەشێکی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت" پەیوەندی خۆشەویستی نییە لە نێوانماندا و کاک دەرباز زۆر ئازیزە و هاوڕێیەکی ئازیزمە".
ئیڤانای تەمەن 27 ساڵ لە ئێستادا لە سوید دەژی و لەبواری مۆدێلدا کار دەکات و مەیکەپ ئارتیستیشە.