903 شیوازی ژیان

ناسڵیهان رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

01:13 - 13/01/2021

زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەند ناسڵیهان ئەتاگوڵ ناسراو بە نیهان، دۆخی تەندروستی تێک دەچێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

ماڵپەڕی تورکیا ئەلئان بڵاویکردەوە، خانمە هونەرمەندی شۆخی تورکی ناسڵیهان ئەتاگوڵ ناسراو بە کەسایەتی نیهان، لەکاتی کارکردندا دەبورێتەوەو دۆخی تەندروستی تێک دەچێت، بە پێی زانیارییەکان ئەو خانمە هونەرمەندە لەناکاو کێشی لەشی بە رێژەیەکی زۆر دابەزیووە،هەروەها بەهۆی فشاری زۆری کارکردنەوە وای لێهاتووە.

 

ناسڵیهان ئەتاگوڵ  لە ساڵی 1992 لە تورکیا لە دایک بووەو لە زنجیرە درامای "عاشقێکی شێتانە" ناوبانگی بۆ خۆی پەیدا کردووەو خاوەن هەوادارێکی زۆرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن