کەلتور

دەقێکی شاعیری رۆژئاوایی: عمران عەلی

11:13 - 12/01/2021 133 جار خوێندراوەتەوە

وەرگێڕانی: ڤینۆس فایەق

لەمەودوا
ئەو ترپەیە نابم
لەمەودوا
جارێکی تر خیانەت
لە بیرەوەریم ناکەم و
هاوتای ئاگر ناڕووشێنم
ئەوە رۆژگارەکانن
بەنێو پەنجەکانما دزە دەکەن
بەرەڵای سەر شەقامەکان دەبن
پەلاماری رۆژژمێری سۆراخ دەدەن و
ون دەبن

هەنگاوەکانم لە ئێواران دەرکراون
بۆ داگیرسانە هەیە وەلائم
هەر کات بیەوێ گڕدەگرێ
رۆح خۆی شاردۆتەوە
لە کووچەکانی چەرمەسەریایە
نزا بۆ رزگاربوون دەکات
ئاکامەکانی ناهاوسەنگی
فڕێ دەداتە
سەبەتەکانی بێ ئاگاییەوە

شایستەتە ئەم ئازارە
دەست لە قامەتی دەدات، بە ترسەوە
وەختێ لەسەر نەعلەکانت ئەسووڕێتەوە
بێهیوایی خۆتی بۆ واڵا بکە و
بوارێک بۆ لەخۆباییبوونی بەرێ
ئاڕاستەکانی بدەرێ
با لە کەوتنت هەڵنوتێ
لە پەنایا پاڵکەوە
تا لە تۆمارکردنت ئەبێتەوە
تۆش..
کە بە سووتان باڵاتکردوە
پاڵتۆکەت داکەنە
مەبە بە تەنافێکی پەراوێزخراو
لە سەری ئەوسەری زستان
باشتر وایە بڕۆیت و
داوای مەوعیزە بکەی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement