رونکردنەوەیەک سەبارەت دەستپێکردنەوەی کاتی گەشتی حەج و عەمرە
            
                 10:50 - 12/01/2021 
        
            
            
              
               
            
            
       
زهمهن_ههرێمی كوردستان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ههرێمی كوردستان، رایدهگهیهنێت: تاوەکو
ئەمرۆ ھیچ بریارێکی فەرمی لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نیە بۆ دەست پێکردنەوەی
گەشتەکانی عومرە.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، له رونكردنهوهیهكدا ئهمڕۆ سێشهممه
رایگهیاند: دوای وەستانی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
٢٨⁄ ٢⁄ ٢٠٢٠ تاوەکو ئەمرۆ ھیچ بریارێکی فەرمی لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نیە
بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
 
هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتهوه تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی
دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە رانەگەیهنێت ناوی خۆیان لای ھیچ  کۆمپانیایەکی تایبەت بەعومرەکاران تۆمار نەکەن.
 
لەھەمان کاتدا
سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکاتهوه، کە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بریاری
فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێی
یاساو رێنمایەکان مامەڵەيان لەگەڵ دەكرێت.