پۆمپیۆ: ئێران ئه‌فغانستانی نوێیه بۆ قاعیده
07:11 - 12/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر ئێران
و به هاوكاری رێكخراوی قاعیده تۆمه‌تباری ده‌كات، ئێرانیش وه‌ڵامده‌داته‌وه.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئه‌مرۆ سێشەممە
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: ئێران یارمەتی قاعیدەی داوە له هێرشەکانی
11ی سێپته‌مبه‌ری 2001، جەختیكرده‌وه کە قاعیدە و ئێران میحوه‌ری وێرانكارین له
جیهاندا.
پۆمپیۆ وتیشی: قاعیدە بارەگای خۆی لە تاران جێگیرکردووە
و جێگرانی ئەیمەن زەواهیری لە ئێستادا لەوێن.
پۆمپیۆ زیاتر وتی: ئێران ڕێگای بە ئه‌ندامه‌كانی
قاعیدە داوه، کە بە ئازادی لەگەڵ دەرەوەدا پەیوەندی بکەن، هەروەها له ناوخۆشدا
به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئێرانی به ئه‌فغانستانی نوێ بۆ قاعیده
ناوبرد و وتی: ئەبو محەمەد ئەلمسری ئەندامی قاعیدە کە
نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر کوژرا، لە ئێران دەژیا.
له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی
مایك پۆمپیۆی دایه‌وه و وتی: هیچ کەسێک فریو ناخوات. هەموو تیرۆریستانی 11ی سێپتەمبەر لە وڵاتە
دڵخوازەکەی مایک پۆمپەیۆوە هاتوون؛ هیچیان لە ئێرانەوە نەهاتوون