516 کوردستان

قادر قه‌چاخ: لە دوای ڕێككەوتنى هەولێر و بەغدا دۆخى شنگال خراپتر بووە

04:29 - 04/01/2021

"زەمەن" 

 

بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، هیچ بڕگە و خاڵێكی ڕێككەوتنی شنگال نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و رەوشەكە خراپتر بووە.

قادر قەچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەى وتووە، "دۆخی شنگال زۆر زۆر خراپە و تا ئێستا هیچ شتێك بە ناوی رێككەوتنەوە بوونی نییە، چونكە نە پەكەكە دەركراوە و نە حەشدیش چووەتە دەرەوە".

قەچاخ دەڵێت، ئێستا بارەگای پۆلیسی شنگال لە دەست پەكەكەدایە، ئەوانەی دەڵێن دەركراون، هیچ راست نییە و حكوومەتی عیراقیش خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ، ئەوانە تەنیا جلوبەرگیان گۆڕیوە و تا ئێستاش لە شنگالن.

بەرپرسەکەى پارتى لە شنگال ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەجیاتی ئەوەی ئەو هێزانە دەربكەن، هێز و گرووپ و میلیشیای تر هاتوونەتە شنگال، كەواتە دەتوانین بڵێین تا ئێستا هیچ شتێك لە رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن