329 کوردستان

مەسرور بارزانى و عەبدولعەزیز ئەسەدى، جەخت لە جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى شەنگال دەکەنەوە

07:32 - 22/12/2020

  "زەمەن" 

 

سەرۆکى حکومەت و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، جەخت لە دەرچوونى "میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان" لە عێراق دەکەنەوە.

 

ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوەوە، بەپێى راگەیەنراوى وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆبونەوەکەدا، بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوولا تاوتوێکراوە.

 

لە راگەیەنراوەکەى وتەبێژى حکومەتدا هاتووە، "لە دیدارەکەى سەرۆکى حکومەت و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دا، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە عێراق کرایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن