کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پاداشتێکی پێنج ملیۆن دۆلاری راگەیاند
05:51 - 03/12/2020
"زەمەن"
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە
هەولێر دەڵێت، "هەرکەس زانیاریمان بداتێ بۆ پچڕاندنی رێگای قاچاخچێتی داعش بە
نەوت و پارچە شوێنەوار، پێنج ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێت".
لە راگەیەنراوێکدا کۆنسوڵخانەی
ئەمریکا لە هەولێر کە بە هەرسێ زمانی کوردی شێوەزاری (سۆرانی و بادینی)، عەرەبی و
ئینگلیزی لە لاپەڕە فەرمییەکانی لە فەیسبووک و تویتەر بڵاویکردووەتەوە، راگەیاندووە،
هەر کەسێک زانیاریان پێبدات بۆ پچڕاندنی قاچاخچێتی داعش، پاداشتێکی پێنج ملیۆن دۆلاری
پێدەدەن.
لە راگەیەنراوەکەی کۆنسوڵخانەی
ئەمریکادا هاتووە "پاداشتکردن تا پێنچ ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری کە
ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچێیەتی داعش بۆ نەوت و پارچە شوێنەواری دێرین".
راشیگەیاندووە، "یارمەتیمان
بدە بۆ راگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش، ئەگەر زانیاریت ھەیە
تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردن".
لە راگەیەنراوەکەدا
ژمارە تەلەفۆنێک بڵاوکراوەتەوە و نووسیویانە، "نامە بۆ خەڵاتکردن لە پێناوی
دادپەروەری بە ژمارە ١٢٠٢٧٠٢٧٨٤٣+ بنێرە لە رێگەی وەتس ئەپ و سیگناڵ یاخود تەلەگرامەوە".