هێزێکى زۆرى ئەمنى لە سلێمانى بڵاوەى پێدەکرێت
10:15 - 03/12/2020
"زەمەن"
بۆ رێگریکردن لە
خۆپیشاندان و گردبوونەوە، هێزێکى زۆر لە سلێمانى بڵاوى پێکراوە و خۆپیشاندەرانیش
دەچنە بەردەم پارێزگاى سلێمانى.
هەردى عوسمان
پەیامنێرى "زەمەن" لە سلێمانى رایگەیاند، ئێستا هێزێکى زۆرى ئەمنى لە بەردەرکی
سەرا و باخی گشتی سلێمانى بڵاوەی پێکراوە و ناهێڵن 3 کەس پێکەوە بوەستێت.
پەیامنێرى
"زەمەن" وتیشى، ئەو هێزە ئەمنییانە رێگە لە رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیانیش
دەگرن کە ئەو دیمەنانەى هێزەکان بگوازرێتەوە.
ئاماژەى بەوەشدا کە
خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و چین و توێژەکانى دیکە کە بە نیازى خۆپیشاندانن، بەرەو
بیناى پارێزگاى سلێمانى دەڕۆن و لەوێ خۆپیشاندان دەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە،
دوێێنێ خۆپیشاندانێکى جەماوەرى فراوان لە شارى سلێمانى ئەنجامدرا.