پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان
09:38 - 03/12/2020
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی3-12-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
کەسێکی نزیکت جێی هێشتوویت و پێی بێتاقەت بوویت، بەخت یاوەرت دەبێت و کەسێکی نوێ دێتە ناو ژیانتەوە، کێشت دابەزێنە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
خێزانەکەت پێویستیان بەتۆ هەیە و گرنگیان پێ بدە، واز لە خۆشەویستی کردن بێنە لەگەڵ کەسانی دیکە با ناشرین نەبیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەم ماوەیە ئاگاداری خۆت بە و تێکەڵی کەس مەکە با تووشی پەتای وەرزی نەبیت، خیانەت لە هاوسەرەکەت مەکە و گرنگی پێبدە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هیچ کەسێک ڕاستگۆ نیە لەگەڵت و هەمووی بۆ کات بەسەر بردن تۆیان دەوێت، کێشی زیادەی لەشت دابەزێنە با نەخۆش نەکەویت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
لەگەڵ هاوسەرەکەت زۆر یەکترتان خۆشدەوێت و بەنیازن گەشتێک ئەنجام بدەن، واز لە جگەرە کێشان بێنە و تەندرووستیت بپارێزە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هاوڕێ نزیکەکەت زۆر پشتگوێ خستووە، ئەگەر بەردەوام بیت لەسەر ئەو هەڵسوکەوتەت لەدەستی دەدەیت و ناگەڕێتەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بیری کەسێکی زۆر نزیکت دەکەیت چونکە لێت دوورە، هاوسەرەکەت زۆر نەخۆشە و پێویستی بەتۆ هەیە بەڵام تۆ لێی بێزاریت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەت کاتی خۆش بەسەر دەبن و دووبارە ڕەگی بەختەوەری دروستدەکەن، لە ئازاری گەدە ڕزگارت دەبێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
دەبیتە خاوەنی منداڵێکی جوان و دڵخۆش دەبیت پێی، خەرجییەکانت کەمکەرەوە و بیربکەرەوە و پلانی داهاتووت دابڕێژە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
وڵاتەکەت جێهێشتووەو لە ڕێگایەکی نازانیت کۆتاییەکی چی ڕوودەدات، وازت لەکەسە نزیکەکانت هێناوە بەمەش بێتاقەت بوویت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر دەبەیت و بەختەوەر دەبیت، خۆشویستەکەت بەهەواڵێک دڵخۆشت دەکات.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
کۆنتڕۆڵی هەموو بەربەستەکان دەکەیت و بەسەریاندا زاڵ دەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە گفتوگۆ کێشەت چارەسەر بکە.