٤٢٨ پڕۆژە پێشکەشی دەستەی وەبەرھێنان کراون
07:52 - 02/12/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنان، ئاشكرایدهكات:
تاوەکو ئێستا ٤٢٨ پڕۆژە لەلایەن وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانی و ھاوبەش پێشکەشی
دەستەی وەبەرھێنان کراون بە سەرمایەی١٠ ملیار دۆلار.
سەربەست خدر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنان، رایگهیاند: لهو پرۆژانهی پێشكهش كراون، ٣٧٢
پڕۆژە پەسەند کراون، ئەوانەی دیکەش قبووڵ نەکراون.
رونیكردوهتهوه، ئەو پڕۆژانە لە ١٣ سێکتەری جیاوازن، وەکو کشتوکاڵ
و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و گواستنەوە و کارەبا و نیشتەجێبوون و بانکەکان
و سێکتەری دیکە."
سەربەست خدر دهڵێت: دوای
ئاشکراکردنی پلانی دەستەی وەبەرھێنان زیاتر لە ٥٥ پرۆپۆزەڵیش پەسەند کراون.
وتیشی: ئەوانەی
پڕۆژەیان پێشکەش کردووە وەبەرھێنەری خۆماڵی و بیانی و ھاوبەشی تێدایە