شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. بەهۆی تەقینەوەی بورکانەوە هۆشداری دەدرێتە دانیشتوانی ناوچەکە

11:35 - 02/12/2020 180 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل

بەهۆی تەقینەوەی بورکانی لیوتولو لە ئیندۆنیسیا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدەنە دانیشتوانی نزیک لە بورکانەکە.

 

ماڵپەڕی روسیا ئەلیەوم بە ڤیدیۆ بڵاویکردەوە،بورکانی لیوتولو چالاک دەبێتەوەو دەتەقێتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە خۆڵ و بەرد چەند مەترێکی زۆر بۆ ئاسمان بەرزدەبێتەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەرپرسانی ئیندۆنیسیا هۆشداریانداوەتە دانیشتوانی نزیک لە بورکانەکە، بەوەی خۆیان بپارێزن لە بەرکەوتنیان بە بەرد یاخود هەر شتێکی دیکە.


بورکانی لیوتولو دەکەوێتە دورگەی  لیمباتا لە ئیندۆنسیا و یەکێکە لە بورکانە گەورەکانی ئەو ناوچەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement