620 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. بە فەرمی یەکەم ئاهەنگی هاوسەرگیری دوو یەهوود لە ئیمارات بەڕێوەچوو

11:01 - 02/12/2020

زەمەن-لایف ستایل

یەکەم ئاهەنگی هاوسەرگیری نێوان دوو یەهود بە فەرمی لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو.

 

میدیاکانی ئیسڕائیل بە ڤیدیۆ بڵاویانکردەوە، بۆ یەکەمینجار بە فەرمی ئاهەنگی هاوسەرگیری نێوان دوو یەهوود بەڕێوەچوو بە ئەمادەبوونی کەسوکاریان کە هەموویان یەهوودی بوون.

 

ئاهەنگەکە لە شاری قودسی ئیمارات بەڕێوەچووەو وەک لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە یەهوودی زۆر بەشداری ئاهەنگەکەیان کردووەو بۆتە جێی دڵخۆشییان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە. پێشتر لە ئیمارات قەدەغە بوو ئەگەر بە فەرمی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە ناو یەهوودییەکان بەڕێوەبچێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن