كه‌شناسی پێشبینیه‌كانی بۆ بارینی به‌فر و باران راگه‌یاند
11:27 - 29/11/2020
"زەمەن"
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی
و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كات له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر
و سلێمانی به‌فر ببارێت.
كه‌شناسی هه‌رێم،
پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان هه‌ور و نمه
باران بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان باران مامناوه‌ندی و لێزمه باران بێت، له‌سه‌ر
لوتكه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ببارێت.
پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر
له نێوان 12 بۆ 17 بێت، له سلێمانی كه‌شوهه‌وا سارده و پله‌كانی گه‌رما له
نێوان 7 بۆ 13 پله ده‌بێت.
له پارێزگای دهۆك،
ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران
له هه‌ندێك ناوچه، پله‌كانی گه‌رما له نێوان 10 بۆ 17 ده‌بێت.
له پارێزگای كه‌ركوك،
ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت، له كاته‌كانی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕدرێت بۆ نیمچه
هه‌ور.
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت:
لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا زۆرترین باران بارینى تۆمارکراو لە قەرەداغ بووە
کەرێژەکەى 58 ملم بووه.




