كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ئێزدییه‌كان به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
10:05 - 29/11/2020
"زەمەن"
عیدۆ بابە شێخ،
كه‌سایه‌تی دیاری ئێزدییه‌كان و برای بابه شێخی كۆچكردووی ئێزدییه‌كان، به نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی
دوایكرد.
حەمید بەدرخان،
سەرۆکی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و کەلتوور، لە
ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 29 ى 11 ى 2020، مردنی عیدۆ بابه شێخی راگه‌یاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
چەند ساڵێکە خەریکی کۆکردنەوەی سەرجەم ئەو کۆمەڵكۆژییەی بەسەر ئێزیدییەکانەوە
هاتبوو بڕیاربووه لە پڕۆژەیەکی بەرفراوانی گەورەدا لە دووتوێی ئینسایکڵۆپیدیای جینۆسایدی ئێزیدییەکان
ئامادەبکەن و چاپ و بڵاویان بکەنەوە.
عیدۆ بابە شێخ کەسایەتییەکی سیاسی و ڕۆژنامەوانی ناو ئێزدییەکان
بوو، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش بووه.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان كوردستانیش پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌به‌وه‌كراوه عیدۆ بابه‌شێخ برای هه‌ریه‌ك له‌بابه شێخی
كۆچكردووی ئێزدییه‌كان و شه‌هیدی سه‌ركرده‌و یه‌كێك لهسیمبولهكانی شۆڕشی نوێ حسێن
بابه‌شێخه.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت: له‌ده‌ستدانی
عیدۆ بابه‌شێخ خه‌مێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موولایه‌ك پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و
ئێزدیه‌كان ده‌كات.