1041 کوردستان

به‌رپرسێكی پارتی: كێشەی ئێمە زۆر لە پرسی مووچە گەورەترە

09:01 - 29/11/2020

"زەمەن"

عـەلـی حسـێـن، بەرپرسی پەیوەندیی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت كێشه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌غدا سیاسیه‌ و زۆر له‌ موچه‌ گه‌وره‌تره‌.


عه‌لی حسێن، لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستانی سه‌ر به‌ حزبه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هه‌رێم لە 2007 ـەوە رێكەوتنی كردەوە بۆ ئەوەی یاسای نەوت و غاز وەك ئەوەی هاتووە جێبەجێبكرێت لە عێراق، ئەو یاسایەش نێردراوە بۆ پەرلەمانی عێراق، ئەوانیش زۆرینەن، ئەوانەی بودجەیان بڕیوە ئەوان زۆرینەن، ئەوان نەیاهێشتووە ئەو یاسایە تێپەڕبێت .

وتیشی: كێشەی ئێمە سیاسییە زۆر لە پرسی مووچە گەورەترە، فشارێكی سیاسیمان لە سەرە بۆ ئەوەی شكستی خۆیان پێ بشارنەوە، هەروەها چاویان بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایە .

به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی، بەغدا نیەتی نییە كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە پێی دەستوور چارەسەر بكات ده‌شڵێـت: "ئەو بەشەی پەرلەمانتارانەی كورد بەشێكن لە دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستان دەتوانین بە خائین ناویان ببەیەن، ئەوانە بە كرێگیراون" .

عه‌لی حسێن باسیله‌وه‌كردووه‌، شاندی هەرێم تەعبیر لە خواستی تەواوی خەڵكی هەڕێمی كوردستان ده‌كات، تا ئێستاش هیچ گرفتێك لەم رووەوە هەستی پێنەكراوە .

سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ و دوو ئیداریی عه‌لی حوسێن رایگه‌یاند: بابەتی مووچە بە دوو ئیدارەیی چارەسەر نابێت بە ڵكو بە یەك ئیدارەو بە یەك ئیرادە چارەسەر دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن