بۆچی وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه؟
11:38 - 26/11/2020
"زه‌مه‌ن"
ئه‌حمه‌د مه‌لا
ته‌ڵاڵ وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی وته‌بێژی
حكومه‌تی عیراق راگه‌یاندووه.
ته‌ڵاڵ له تویتێكدا
له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هۆكاری
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وه بووه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، تێگه‌یشتنیان
بۆ رووداوه‌كان جیاواز بووه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا له شوێن و بوارێكی دیكه‌ی جیاواز
خزمه‌ت ده‌كات.
مه‌لا ته‌ڵاڵ یه‌كێكه
له فیگه‌ره دیاره‌كانی میدیای عێراقی و له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا له دوو كه‌ناڵی
میدیایی پڕبینه‌رترین به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسیه خاوه‌ن بڕیاره‌كانی عێراقی
سازداوه‌و، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پۆستی
وته‌بێژی حكومه‌تی وه‌رگرت.