ناوی خوێندكارانی وهرگیراو له زانكۆ و پهیمانگا تایبهتهكان راگهیهندرا
08:43 - 22/11/2020
"زەمەن"
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى
زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى
هەرێمی کوردستان راگهیاند.
وهزارهتی خوێندنی باڵا، دهڵێت: (14,394)
قوتابى/خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان وەرگیراون کە ئەمەش
دەکاتە ڕێژەى تەنها(50%)ى پلانى وەرگرتن.
ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان/
خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەتى
خوێندنى باڵا، تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان
بەڕێژەى (10 بۆ 20%) ئەمەش لە پێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى
کوردستان، بەم شێوەیە:
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە
گروپى B بریتین لە زانکۆکانى (ئەمەریکى لە عێراق سلێمانى – تیشکى نێودەوڵەتى
–جیهانى هەولێر – گەشەپێدانى مرۆیى – نەورۆز – کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا) بەڕێژەى
(10%) کرێى خوێندنیانکەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە
گروپى C بریتین لە زانکۆکانى (جیهانى سلێمانى – لوبنانى فەرەنسى – نۆولیج –
جیهانى دهۆک) بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە
گروپى D بریتین لە زانکۆکانى (کاسۆلیک – هەولێرى نێودەوڵەتى - بەیان) بەڕێژەى
(20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە
تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاماژهی بهوهكردووه،
پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە
پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.
لێرهوه ئهنجامی وهرگرتنهكه
بزانه