ئایا پەرلەمانی عێراق دەتوانێت بریار لەسەر گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات؟
10:07 - 21/11/2020
حاكم لهتیف شێخ مستهفا
سەرەتا دەستخۆشی
لەھەر ھەوڵێک دەکەێن بۆ دابین کردنی موچەی موچە خۆران و ئەوانەی متابعی ئەم پەیجەن
ئاگادارن بەندە لەم پەیجەوە لەسەر داوای خۆیان بانگەوازێ ئیمزاکردنی فۆرمەکەم بۆ بڵاو
کردنەوە، نوسیبوشم من تەنھا بۆیان بڵاو دەکەمەوەو بەشێک نیم لێی.
بەڵام بۆ بەرچاو
رونی و بۆ ئەوەی موچەخۆران دڵخۆش نەکرێن و دوایش نەکرێت و توشی نائومێدی زیاتر
ببنەوە، وەک چەند جارێک توشی ئەو نائومێدیە کراون، بەپێویستی دەزانم کە ئەم رونکردنەوەیە
بدەم.
سەرەتا دەبێت
ئەوە بزانێن کە پەرلەمان دەسەڵاتی بریاردانی خەرجکردنی پارەی نیە، ناتوانێ ھیچ بڕە
خەرجیەکی ئیزافی بەدەر لەوەی لە موازەنە بریاری لەسەر دراوە زیاد بکات یان حکومەت
ناچار بکات بەو خەرجیە.
ھەر جۆرە خەرجیەکی
ئیزافی دەبێ پرۆژەکە لەرێی حکومەتەوە پێشکەش بکرێت یان بەرەزامەندی حکومەت بێ
ئەگەرنا پابەندی بۆ حکومەت دروست ناکات.
پەرلەمانی عێراق
بێ رەزامەندی حکومەت و لەم بابەتەدا تەنھا یەک دەسەڵاتی ھەیە ئەویش ئەوەیە
بەدەرکردنی بریارێکی نامولزەم بۆ حکومەتی عێراق کە لەچوارچێوەی یاسای بودجەو
ئیدارەیی مالی چارەسەرێک بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە، ھەر ئەوەندەو زیاتر نا .
بۆیە ئەگەر سەرۆكایەتی
پەرلەمانی عێراق بیەوێ بەراستی موچەی موچەخۆرانی ھەرێم راستەوخۆ لە عێراقەوە خەرج
بکات دەبێ لە پێشەوە پرۆژەکە حەواڵەی حکومەت بکات یان رەزامەندی حکومەتی بۆ
وەربگرێت، بەڵام لەم حاڵەتەش بابەتەکە دووبارە لەبازنەی بە تاڵی نێوان رێککەوتن و
رێککنەکەوتنی حکومەتی عێراق و ھەرێمدا جارێکی تر دەخولێتەوە.
چونکە کێشەکە
ئەوەیە حکومەتی عێراق نەدەتوانێت و نەدەسەڵاتی ھەیە، بەبێ ئەوەی ھەرێم پابەندبێ بە
تەسلیمکردنی نەوتەکەی و داھاتی خاڵە سنورییەکان موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج
بکات.
چونکە لە حاڵەتێکی
وادا وەک ئەوە وایە حکومەتی عێراق دووجار بودجە بدات بە ھەرێم کە مومکین نیە ئەوە
بکات، چونکە لە ئێستادا خۆی کێشەی گەورەی دارایی ھەیە و جادەو پەرلەمانتارانیش
ئەوە قبوڵ ناکەن.
تەنانەت ئەو
پەرلەمانتارەغەیرە کوردانەش کە ئیمزایان کردوە، دڵنیام ھەرگیز بەو مەبەستە نەیانکردوە
حکومەتی عێراق بێ بەرامبەر موچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵکو مەبەستیانە بەدڵنیایەوە
ھەرێم ناچار بکەن بەتەسیلیمکردنی داھاتەکەی لەبەرامبەر پێدانی موچە، ھەرێمیش ئەوە
ناکات، چونکە بابەتی نەوتی ھەرێم وەک دەرکەوت لە دەسەڵاتی ھەرێم خۆیدا نەماوە،
کەواتە دووبارە دەگەرێینەوە ھەمان بازنەی بەتاڵ.