359 جیهان

ترەمپ نرخى دەرمانى کەمکردەوە

10:01 - 21/11/2020

  "زەمەن" 

 

سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا نرخی دەرمان بۆ ئەمەریکایـیەکان بە ڕێژەی٥٠% کەمبکاتەوە، بەشە خەرجییەکانى دەرمانى هاوڵاتى ئەمریکا بۆ نزیکەى نیوە کەمبویەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، "ناکرێت ئەمەریکایـیەکان دەرمان بە دوو هێندە نرخی خۆی بکڕن و تەنانەت هەندێک دەرمان هەن بە پێنج هێندەی نرخی خۆی بە ئەمەریکایـیەکان دەفرۆشرێن".

 

سەرۆکی ئەمەریکا وتیشى، "بەڕێوەبەرایتیـیەکەی بڕیاری داوە ئەو بارە گرانییە لەسەر شانی ئەمەریکایـیەکان نەهێڵێت و نرخی دەرمان بە ڕێژەی 50% کەمبکاتەوە و هەندێک دەرمان بە ڕێژەی 60 و 70 و 80 لەسەد کەمبکرێنەوە".

 

بەوتەى سەرۆکى ئەمریکا، ئەمە یەکەم جارە لە پاش 51 ساڵ لە ئەمەریکا بتوانرێت نرخی دەرمان کەمبکرێتەوە، ئاماژەى بەوەکرد، بەم هەنگاوە خەرجیـیەکانی دەرمان بۆ نزیکەی نیوە کەم دەکاتەوە.

 

کەمکردنەوەی نرخی دەرمان، یەکێک بوو لەو بەڵێنانەی سەرۆک ترامپ لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی 2016 بە ئەمەریکایـیەکانی دا، لەو کۆنگرە رۆژنامەنوسییەدا وتى، "لەوەتای دەسەڵاتم گرتووەتە دەست هەتا ئێستا توانیومە بە ڕێژەی 12% نرخی دەرمان کەمبکەمەوە، بەمەش بە ملیۆنان دۆلار لە ئەمەریکایـیەکان گەڕاوەتەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن