هونەرمەندێکى دیارى کورد کۆچی دوای کرد
06:51 - 13/11/2020
"زهمهن"
حەسەن خەیات هونەرمەندى شێوەکارى ناسراوى کورد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوای کرد.
هونەرمەند حەسەن خەیات برای مامۆستا ئیسماعیل خەیات، ئەمڕۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوای کرد.
هونەرمەندى کۆچکردوو، حسن مەحەمەد ساڵح ناسراو بە حەسەن خەیات، سەرەتاى ساڵى ١٩٥٠ لە قەزاى خانەقین لەدایک بووە.
کۆچکردوو، هونەرمەندێکى بە ئەزمونى شێوەکار بووە، پێشتر مامۆستا قوتابخانەى کوردی بووە لە گەڕەکى سەرشەقامى شارى سلێمانى و چەند ساڵێکە خانەنشین بووە.
ماوەى ١٥ رۆژە بەهۆى کاریگەرى ڤایرۆسی کۆرۆناوە بارى تەندروستى تێکچووەو بەرەبەیانى ئەمڕۆ کۆچی دوایکرد.