972 کوردستان

ئێمیلی مۆرفی؛ له‌ بایدن یاخیبووه‌و كلیلی كۆشكی سپیشی له گیرفاندایه‌

04:03 - 12/11/2020

"زەمەن"


لەم ڕۆژانەدا، سەرنجەکان ڕوويان له‌ ئێمیلی مۆرفی، بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، کە کلیلی گواستنەوەی دەسەڵاتی لە کۆشکی سپییدا لە دۆناڵد تره‌مپەوە بۆ جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێراو له‌ ده‌ستدایه‌.

 

مۆرفی بە شێوەیەکی بەربڵاو نەناسراوە، بە تایبەتی کە کارەکەی پێویستی بە هیچ ده‌ركه‌وتنێكی میدیایی نییە، بەڵام دوای سوربونی تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌نیه‌ له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی بایدندا مامه‌ڵه‌ بكات، سه‌رنجه‌كان چونه‌ته‌ سه‌ر ئێمیلی مۆرفی.

 

مۆرفی، پشتیوانی تره‌مپ ده‌كات له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا كه‌ 3 ی تشرینی دووەم به‌ڕێوه‌چوو تییدا تره‌مپ سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ستهێنا.

 

مۆرفی، بڕیارەکانی تره‌مپ جێبەجێ دەکات کە تا ئێستا گڵۆپی سەوز بۆ هه‌ڵنه‌كراوه‌، بۆ رێكخستنی رێكاره‌كانی گواستنەوەی دەسەڵات، ئەمەش لەوانەیە ئەرکی بایدن ئاڵۆز بکات بۆ گه‌یشتن به‌ کۆشکی سپی.

 

تره‌مپ، لە مانگی 12ی ساڵی 2017 دا مۆرفی بە بەرپرسی بەشی خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەستنیشانکرد، کە كاره‌كانی له‌ بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەری نوسینگەی حکومەتی فیدراڵیدا چڕکراوه‌ته‌وه‌.

 

ئێمیلی مۆرفی، پارێزەر لە دایکبووی سانت لویسیه‌ له‌ ویلایه‌تی میسۆری، سەرپەرشتیاری سەرەکی هێزی کاری مەدەنی فیدراڵی و موڵک و گرێبەستەکانی حکومەتی فیدراڵییە .

 

تا ئه‌م ساته‌ به‌ رێنمایی تره‌مپ، ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ واژۆ له‌سه‌ر نوسراوه‌كانی دابینكردنی خه‌رجی پێویست بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌مدواییانه‌ به‌رپرسانی حكومی به‌ ئاسانی ده‌ستیان پێی ناگات.

 

کاتێک بایدن لە 7 ی تشرینی دووەم وەک سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیەنرا، مۆرفی ڕەتیکردەوە نامەیەک ئیمزا بکات کە ڕێگەی بەتیمی بایدن ده‌دا بەشێوەیەکی ڕەسمی دەست بەکار بکات و دەستی بەدەزگا فیدراڵییەکان و سندوقه‌ گوێزراوه‌كان بگات.

 

ئەمەش بریتییە لەڕێگرتن لە گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی نوسینگەكه‌، له‌گه‌ڵ پشکنینی باکگراوندی کاندیدەکان بۆ پۆستی کابینە و گەیشتن بەزانیارییە نهێنییەکان کە ڕەنگە پێویستبن بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ كتوپڕانه‌ی كه‌ ئیداره‌ی نوێ تووشی ده‌بێت.

 

مۆرفی، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2016دا وەک خۆبەخش لە گواستنەوەی ده‌سه‌ڵات بۆ تره‌مپ کاری کردووه‌، پێش ئەوەی بچێتە ناو ئیداره‌كه‌وه‌ و بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆشكی سپی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئاژانسی ئاسایشی گشتیدایه‌ وه‌ربگرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن