پۆلیسى هەولێر کەسێکى بە پارەى ساختەى بیانییەوە دەستگیرکرد
05:12 - 26/10/2020
"زەمەن"
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی
راگه‌یاند كه بڕێكی پاره‌ی ساخته‌ی بیانیی پێ بووه.
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی
هه‌ولێر ئاشکرایکرد، بەشی پۆلیسی ڕێککاری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان
تۆمەتبارێکیان بەناوی (چ. گ. ك) دەستگیر کردوه و لەکاتی دەستگیر کردنی بڕی هه‌زار
یۆڕۆ-ی ساخته‌ی پێ بووه.
ئاماژەى بەوەشکردووە، كه ده‌ست به‌سه‌ر
دراوه ساخته‌كه‌دا گیراوه و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێکخرا و
بەپێی ماددەی (298/289) لە یاسای سزادان تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیراوە.