کوردستان

رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەنرا

04:57 - 26/10/2020 1010 جار خوێندراوەتەوە

  "زەمەن" 


بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە، رۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی ئەم مانگە، لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.


بەپێی خشتەی پشووەکانی هەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ ١٢ی رەبیعولئەوەلی ساڵی کۆچی، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت و دەوام ناکرێت.

هاوکات، بۆ ئەمساڵ بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، مەراسیمی یادی مەولود بەڕێوەناچێت.

رۆژی ١٢ی رەبیعولئەوەلی هەموو ساڵێک، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە دەکرێت بە پشووی فەرمی و لە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش بۆنە و یادکردنەوەی فراوان بەڕێوەدەچێت بەڵام بۆ ئەمساڵ ئەو یادە بە شێوەی ساڵانی رابردوو نابێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement