ڤیدیۆ.. ترەمپ لەبەرچاوی کامێراکاندا رەفتارێکی توندی بەرامبەر میلانیای هاوسەری نواند
10:06 - 25/10/2020
زەمەن-لایف ستایل
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە، دەرکەوتووە ترەمپ بە شێوازێکی لەناکاو و سەیر دەستی میلانیای هاوسەری لەبەرچاوی کامێراکاندا بەردەدات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ میلانیای هاوسەری لە هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا پێکەوە دەردەکەون و لەبەرچاوی کامێراکان، ترەمپ دەستی میلانیا بەردەدات و بینەرانیش دەڵێن ئەوە جۆرێکە لە نواندنی توندوتیژی.
جۆ بادین و دۆناڵد ترەمپ رکابەری یەکن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە، هەروەها زیاتر لە 52 ملیۆن ئەمریکایی لە ئێستاوە دەنگی خۆیان داوە. چاوەڕوانیش دەکرێت نزیکەی 100 ملیۆن ئەمریکایی تر دەنگی خۆیان بدەن بەر لە ڕاگەیاندنی براوی هەڵبژاردنەکان.