جیهان؛ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 42 ملیۆنی تێپه‌ڕاند
12:58 - 23/10/2020
"زه‌مه‌ن"
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، 42 ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و توشبووانی
كۆرۆنای بڵاویکردەوە، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه تاوه‌كو ئێستا، 42 ملیۆن و سێ هه‌زار و 60
كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، تاوه‌كو ئێستا یه‌ك ملیۆن و 142 هه‌زار و 874
تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌كۆی ژماره‌ی تووشبووان، تاوه‌كو ئێستا 31 ملیۆن
و 190 هه‌زار و 947 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه، كه نۆ ملیۆن و 669 هه‌زار و 239 تووشبووش له‌ژێر
چاودێری و چاره‌سه‌ری پزیشكدان.